Accessibility links

عێراق خاڵێکی سنووریی لەگەڵ ئێراندا دادەخات

حکومەتی عێراق ئەمڕۆ شەممە دەروازەیەکی سنووریی لەگەڵ ئێران داخست، دوای ئەوەی هاووڵاتییەکی عێراقی بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی لە دیوی ئێراندا کوژرا.

سەرچاوە ئاسایشییەکان بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، لە ئەنجامی هێرشەکەی دەروازەی سنووریی شەلامچە لانیکەم پێنج هاووڵاتیی دیکەی عێراقی بە سەختی برینداربوون.

هێرشەکە لە شوێنێکی پێشوازی سەرنشینان لە دیوی ئێران ئەنجامدراوە.

پۆلیسی عێراق ڕایگەیاند، تەرمی ئەو هاووڵاتییە کوژراوەیان گەڕاندووەتەوە بۆ عێراق و بریندارەکانیشیان گەیاندووەتە نەخۆشخانە.

لە بەیاننامەیەکدا، دەسەڵاتدارانی سنووری عێراق فەرمانی داخستنی دەروازە سنوورییەکانیان داوە، بەڕووی بازرگانی و هاتوچۆی سەرنشینەکاندا.

This item is part of
XS
SM
MD
LG