Accessibility links

حزبی دیموکرات: لەوەتای جەنگەکە دەستیپێکردووە ئێران 88 هێرشی کردووەتە سەر کامپەکانمان

کەمپی حزبی دیموکرات لە کۆیە
کەمپی حزبی دیموکرات لە کۆیە

حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕایدەگەیەنێت لەوەتای هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل دژ بە کۆماری ئیسلامی دەستیانپێکردووە " تیرۆرستانی سوپای پاسداران 88 هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان" کردووەتە سەر کامپەکانیان لە هەرێمی کوردستان.

حزبی دیموکرات لە ڕاگەیاندنەکەی ڕۆژی شەممەیدا دەڵێت " ئەم هێرشانە بە مەبەست ژێرخانی مەدەنیان کردووەتە ئامانج، لە نێویاندا کتێبخانەکان، نەخۆشخانەکان، بنکە پزیشکییەکان، و شوێنە نیشتەجێبوونەکانی ناو کەمپەکانمان لە نزیک کۆیە و هەولێر، هەروەها سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە شاخەکانی کوردستان."

ڕێکخراوی سی پی تی (بەدیهێنانی ئاشتی کۆمەڵگە) کە ڕێکخراوێکی ناحکومی ئەمەریکاییە و کار لە پێناو کەمکردنەوەی توندوتیژی و بەبەڵگەکردنی سەرپێچییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە ناوچە قەیراناوییەکاندا دەکات، ڕۆژی یەکی مانگی چوار ڕایگەیاند لەوەتای ئەم شەڕە دەستیپێکردووە تا ئێستا نزیکەی 500 هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن ڕژێمی ئێران و گروپە چەکدارەکانی لە عێراق بۆ سەر شارەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە.

ڕێکخراوەکە دەڵێت بەهۆی ئەو هێرشانە 14 کەس لە هەرێمی کوردستان کوژراون و 93 کەسی تریش برینداربوون.

ڕۆژی شەممە چواری مانگی 4 تۆڕی میدیایی ڕووداو دواین ئاماری هێرشەکانی بۆسەر هەرێمی کوردستان بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت لە سەرەتای جەنگەکەوە 638 هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراوەتە سەر هەێمی کوردستان.



This item is part of
XS
SM
MD
LG