Accessibility links

لە هێرشەکانی ئێران دژ بە ئیسرائیلدا دەیان کەسی سڤیل بریندار دەبن

ئیسرائیل ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 148 کەس بە هۆی مووشەکەکانی ئێران بریندار بوون.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل، لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیلەوە بۆ سەر ڕژێمی ئێران، کە لە 28ی مانگی دووەوە دەستیپێکرد، تا ئێستا زیاتر لە شەش هەزار و 500 کەس برینداربوون، وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە نەکردووە کە ئایا ئەو ژمارەیە قوربانیانی هێرشەکانی حزبوڵڵا لەخۆدەگرێت یان نا.

لە هەرێمی کوردستانیش، ڕاپۆرتە ناوخۆییەکان باس لەوە دەکەن کە شەوی پێنجشەممە زیاتر لە 20 هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراوەتە سەر هەولێری پایتەخت. لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەوە تا ئێستا زیاتر لە 600 هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن ڕژێمی ئێران و گروپە چەکدارەکانی لە عێراق بۆ سەر شارەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە.

ڕێکخراوی سی پی تی ئەمەریکایی لە عێراق لە یەکی مانگی چوار ڕایگەیاند هەتا ئێستا بەهۆی ئەو هێرشانە 14 کەس 14 لە هەرێمی کوردستان کوژراون و 93 کەسی تریش برینداربوون.

لە کوەیت، دەسەڵاتداران ڕایانگەیاند، هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر پاڵاوگەیەکی نەوتی کوەیت لە ڕۆژی هەینیدا بووە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە چەند یەکەیەکی ئەو پاڵاوگانە. کۆمپانیای نەوتی کوەیت ڕایگەیاند، لە هێرشەکەی سەر پاڵاوگەی مینا ئەلئەحمەدی هیچ بریندارێک نەبووە.

کوەیت هەروەها ڕایگەیاندووە، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ئێران هێرشی کردووەتە سەر وێستگەیەکی پاڵاوتنی ئاو و زیانێکی بەرچاوی بەو دامەزراوەیە گەیاندووە.

بەرگری ئاسمانی ئیمارات ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، ڕێگریی کە 18 مووشەکی بالیستیک و چوار مووشەکی کروز و 47 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردووە کە لە ئێرانەوە هەڵدراون.

ئیمارات ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە تا ئێستا 12 کەس لە هێرشەکانی ئێران لە ئیمارات کوژراون، لەنێویاندا دوو سەرباز و کرێکارێکی مەغریبی. وەزارەتی بەرگری هەروەها ڕایگەیاندووە، لەو هێرشانەدا زیاتر لە 200 کەسی دیکە برینداربوون.

وەزارەتی بەرگری سعودیەش ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، شەش هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی پووچەڵ کردووەتەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG