Accessibility links

سێنتکۆم: بانگەشەکانی سوپای پاسدارانی ئێران سەبارەت بە خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی ئەمەریکایی درۆن 

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم) ئەو هەواڵەی سوپای پاسدارانی ئێران بە درۆ دەخاتەوە کە دەڵێت فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمەریکاییان خستووەتە خوارەوە.

سوپای پاسدارانی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی جەنگی ئێف 35ی ئەمەریکاییان خوستووەتە خوارەوە.

سێنتکۆم پشتڕاستی کردەوە کە هەموو فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا سەلامەتن و هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە شەشهەمین جارە کە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئێران پەیامی ناڕاست لەزاری سوپای پاسدارانی ئێرنەوە بڵاو دەکەنەوە.

سێنتکۆم ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی توڕەیی ئەفسانییەوە لە دژی ڕژێمی ئێران لە 28ی مانگی دووەوە، سوپای ئەمەریکا زیاتر لە 12 هەزار و 300 ئامانجی ئێرانی پێکاوە. لەم هێرشانەدا زیاتر لە 155 کەشتی ئێرانی لەناوبراون یان زیانیان پێگەیشتووە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG