Accessibility links

ترامپ: ئێران گورزی بێ وێنەی بەرکەوتووە و ئەمەریکا سەردەکەوێت

U.S. President Donald Trump delivers an address to the nation about the Iran war at the White House in Washington
U.S. President Donald Trump delivers an address to the nation about the Iran war at the White House in Washington

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا شەوی چوارشەممە1ی مانگی چوار لە وتارێکدا بۆ خەڵکی ئەمەریکا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی توڕەیی ئەفسانەیی، ڕایگەیاند لەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییەدا هێزی ئاسمانی و دەریایی ئێران لەت و پەت بووە و زۆربەی سەرکردەکانی کوژراون و توانای وڵاتەکە بۆ هەڵدانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش کەم بووەتەوە.

سەرۆک ترامپ وتی هیچ دوژمنێک لە مێژووی جیهاندا ڕووبەڕووی لێدانی لەو شێوەیە نەبووەتەوە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەمەریکا سەردەکەوێت.

سەرۆک ترامپ وتی لە کاتێکدا ئەمشەو قسە دەکەین کە کەمێک زیاتر لە مانگێک تێپەڕیوە بەسەر دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی توڕەیی ئەفسانەیی کە تێیدا سوپای ئەمەریکا ئێرانی کردە ئامانج کە پشتیوانی سەرەکییە لە جیهاندا بۆ تیرۆر.

وتیشی "لە ماوەی چوار هەفتەی ڕابردوودا، هێزە چەکدارەکانمان سەرکەوتنی خێرا و یەکلاکەرەوە و بەربڵاویان بەدەستهێناوە."

سەرۆکی ئەمەریکا وتی "ئەمشەو هێزی دەریایی ئێران نەماوە. هێزی ئاسمانی ئێران وێرانە. سەرکردەکانی - زۆربەیان - و ئەو ڕژێمە تیرۆریستییەی کە سەرکردایەتیان دەکرد، ئێستا مردوون. سیستەمی فەرماندەیی و کۆنترۆڵی سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لە ئێستادا خەریکە دەڕوخێت."

وتیشی "توانای هەڵدانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان زۆر کەم بووەتەوە و کارگەی چەک و شوێنی هەڵدانی مووشەکەکانیان لەت و پەت بوون و خەریکە لەناو دەچن و زۆر کەمیان ماونەتەوە."

This item is part of
XS
SM
MD
LG