Accessibility links

ئیمارات: بەرگری ئاسمانی ئیمارات 5 مووشەکی باڵیستیکی و 35 درۆنی ئێرانی تێکدەشکێنێت

وەزارەتی بەرگریی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو ڕایگەیاند لە ڕۆژی 1ی چواری 2026دا، سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکە توانیویانە سەرکەوتووانە 5 مووشەکی باڵیستیکی و 35 درۆن تێکبشکێنن کە لە ئێرانەوە ئاراستە کراون.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتەکە، لە سەرەتای هێرشە بەربڵاوەکانی ئێرانەوە تا ئێستا، بەرگری ئاسمانی ئیمارات توانیویەتی 438 مووشەکی باڵیستیکی، 19مووشەکی کرووز و 2012 درۆن تێکبشکێنێت
.
هەتا ئیستا هێرشەکانی ئێران بۆسەر یەمەن کوژرانی نۆ کەس لە نەتەوەکانی فەلەستینی، پاکستانی، نیپاڵی، بەنگلادیشی و هیندی و بریندار بوونی چەند ئێرانی کە بۆ سەفەر چووبوونە ئێمارات لی کەوتووەتەوە.

وەزارەتی بەرگریی ئیمارات جەختی لەوە کردووەتەوە وڵاتەکە بە تەواوی ئامادەیە و بەردەوامە لە مامەڵەکردن لەگەڵ هەموو هەڕەشەکان، و بە توندی ڕووبەڕووی هەر هەوڵێک دەبێتەوە کە ئامانجی لاوازکردنی ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەکەی بێت.

This item is part of
XS
SM
MD
LG