Accessibility links

ترامپ بۆ هاوپەیمانان: بڕۆن تەنگەی هورمز بگرن؛ ئەمەریکا چیتر لەوێ نابێت بۆ یارمەتیدانتان

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا لە دوایین لێدوانیدا لە تۆڕی تروث ڕایگەیاند فەرەنسا ڕێگەی بە فڕۆکەکانی هەڵگری کەرەستەی سەربازی بۆ ئیسرائیل نەداوە بە ئاسمانی وڵاتەکەیدا تێپەڕن و لەو بارەوە هاوکار نەبوون. وتیشی "قەسابی ئێران" سەرکەوتووانە لەناوچووە.


سەرۆکی ئەمەریکا لە درێژەی قسەکانیدا بە ئاماژەدان بە بەریتانیا کە بەشداریی لە هەندێک چالاکییدا نەکرد، جەختی لەوە کردەوە کە کاتی ئەوە هاتووە ئەو وڵاتانەی تەنگەی هورمز بە کار دەهێنن، بەرپرسیارێتی زیاتر لە ئاسایش و دابینکردنی وزەیان لە ئەستۆ بگرن.

سەرۆک ترامپ بە ئاماژەدان بە گرنگی ڕێگا گرنگەکانی وەک تەنگەی هورمز، پێشنیاری کرد هاوپەیمانان بە پشتبەستن بە تواناکانی خۆیان و هاوکاری لەگەڵ ئەمەریکا ئاسایشی سەرچاوەکانی وزە مسۆگەر بکەن.

ترامپ هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ئەمەریکا خاوەنی سەرچاوەی وزەی زۆرە و دەتوانێت ببێتە هاوبەشێکی متمانەپێکراو بۆ ئەو وڵاتانەی کە بەدوای سەقامگیری و سەربەخۆییدان لە دابینکردنی وزەی خۆیاندا.

سەرۆک ترامپ لە پۆستەکەیدا ڕوو لە بەریتانیا نووسیوێتی "هەندێک بوێری کە تا ئیستا نەتانبووە، لە خۆتانی پیشان بدەن و بچنە تەنگەی هورمز و ئەوێ بگرن."

وتیشی "پێویستە دەست بکەن بە فێربوونی ئەوەی چۆن بەرگری لە خۆتان بکەن؛ ئەمەریکا چیتر لەوێ نابێت بۆ یارمەتیدانتان، هەروەک چۆن ئێوە بۆ ئێمە لەوێ نەبوون."

This item is part of
XS
SM
MD
LG