Accessibility links

هێرشی قورس بۆ سەر "کۆگای تەقەمەنی" و "ئامانجە سەربازییەکان" لە ئەسفەهان

ئەمەریکا و ئیسرائیل ئێوارەی دووشەممە و بەرەبەیانی سێشەممە هاوکات لەگەڵ کۆمەڵێک هێرش سەر تاران، هێرشیان کردە سەر شارە جۆربەجۆرەکانی پارێزگای ئەسفەهان-یش.

ڤیدیۆی تەقینەوە زۆر گەورەکانی دەوروبەری ئەسفەهان لە سۆشیال میدیا بڵاوکراونەتەوە و ئەکاونتی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکاش یەکێک لە ڤیدیۆکانی بڵاوکردووەتەوە بەبێ ئەوەی وردەکارییەکانی بخاتەڕوو.

پێشتر جێگری پارێزگای ئەسفەهان ڕایگەیاندبوو ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل شارەکانی ئەسفەهان، نەجەفئاباد، موبارەکە، کاشان و شەهرەزایان کردووەتە ئامانج. هەروەها هەمان بەرپرس سەرلەبەیانی سێشەممە بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتەڕوو، وتی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هەندێک "ئامانجی سەربازی" لە ئەسفەهان کراونەتە ئامانج.

سەبارەت بە هێرشەکەی سەر ئەسفەهان، بەرپرسێکی ئەمەریکایی بە ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵی ڕاگەیاندووە ئەمەریکا بە "بۆمبی دوو هەزار پاوندی" کۆگایەکی گەورەی تەقەمەنی لە شارەکەدا کردووەتە ئامانج. ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکردووە لە هێرشەکەدا ژمارەیەکی زۆر بۆمبی خەندەق شکێن بەکارهێنراون.

سوپای ئیسرائیل تا ئێستا هیچ لێدوانێکی سەبارەت بە هێرشەکانی سەر لە بەیانی سێشەممە بۆ سەر ئەسفەهان نەداوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG