وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی و مووشەکیی ناتۆ کە لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست جێگیرکراوە، مووشەکیكی بالیستیکی ئێرانی لەسەر ئاسمانی ئەو ووڵاتە خستووەتە خوارەوە.
ئەمە چوارهەمین جارە کە لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی تووڕەیی ئەفسانەییەوە ئێران هێرشی هاوشێوە دەکات. پێشتر، لەم مانگەدا، سێ حاڵەتی دیکە هاتوونەتە ئاراوە کە سیستەمەکانی ناتۆ ئەو مووشەکانەیان تێکشکاندوە کە لەلایەن ئێرانەوە بۆ سەر تورکیا تەقێندراون.
سەرەڕای ئەم کردانە، وڵاتی تورکیا بەراورد بە وڵات و هەرێمەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەمترین هێرشی لەلایەن ئێرانەوە کراوەتە سەر.
کاربەدەستانی تورکیا ناڕەزایی توندیان دژ بە هێرشەکان دەربڕیوە و داوای ڕاگرتنی شەڕ دەکەن.
تاران پێشووتر ڕەتیکردووەتەوە کە ئەو مۆشەکانەی ئاراستە کردبێت و داوای لە ئەنکەرە کردووە کە لێکۆڵینەوەیەکی هاوبەش ئەنجام بدەن.
وەزارەتی بەرگری تورکیە ڕایگەیاندووە کە "هەموو ڕێکارە پێویستەکان بە بێ دوودڵی" بەرامبەر بە هەر هەڕەشەیەک کە ئاراستەی خاک و ئاسمانی تورکیا بکرێت دەگرنەبەر.