Accessibility links

سوپای ئیسرائیل یەکێک لە دوو شوێنە سەرەکییەکەی بەرهەمهێنانی پارچەکانی مووشەکی ئێران دەکاتە ئامانج

هەژماری فارسی سوپای ئیسرائیل لە تۆڕی ئێکس بڵاوی کردووەتەوە لە درێژەی ئۆپەراسیۆنە شەوانەکانی دژی بنکە سەربازییەکانی ئێران، هێرشی کردووەتە سەر یەکێک لە دوو شوێنە تایبەتەکەی ئێران بۆ بەرهەمهێنانی پارچە گرنگەکانی مووشەکەکانی بالیستیکیەکان. ئەم شوێنە ناوەندییە لە لایەن وەزارەتی بەرگریی ئێرانەوە بۆ پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی بەشە گرنگەکانی مووشەک و مۆنتاژکردن و بە کردەوەیی کردنی مووشەکە بالیستیکیەکان بەکاردەهات.

بەپێی سەرچاوە ئیسرائیلییەکان، ئەم هێرشە بەشێکە لە هەوڵێکی سیستەماتیک بۆ لاوازکردنی توانای بەرهەمهێنانی پیشەسازی سەربازیی ڕژێمی ئێران. بە گوێرەی بەراوردی سوپای ئیسرائیل، هێرشی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئەم بنکەیە، توانای وەزارەتی بەرگری ئێرانی لە بەرهەمهێنانی پارچەکانی سەرەکی مووشەکە بالیستیکەکان بە شێوەیەکی بەرچاو کەم کردووەتەوە. بنکەکە یەکێکە لە تەنها دوو ناوەندی تایبەت لە سەرانسەری ئێران کە بۆ پەرەپێدانی ئەم بەشانە گرنگن.

سوپای ئیسرائیل دەڵێت لە هەمانکاتدا دەیان شوێنی تری بەرهەمهێنانی چەک و تەقەمەنی دیکەی کردووەتە ئامانج، کە لە گرنگترینیان ئاماژە بەمانە دەکات: شوێنەکانی بەرهەمهێنانی مۆتۆری مووشەکە بالیستیکەکان سەر بە وەزارەتی بەرگریی ئێران، بنکەیەکی بەرهەمهێنان و هەڵگرتنی چەک و تەقەمەنی، شوێنێکی بەرهەمهێنانی مۆتۆری درۆنەکان و شوێنێکی ناوەندی کە لە لایەن سووپای ئێرانەوە بۆ پەرەپێدانی سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی و بەرهەمهێنان و هەڵگرتنی مووشەکا بۆ زیانگەیاندن بە فڕۆکەکان.

XS
SM
MD
LG