Accessibility links

ماوەی مانگێکە خەڵکی لە ئێران ئەنتەرنێتیان لێبڕاوە

بە گوێرەی گرووپی سەربەخۆی چاودێری ئەنتەرنێتی نێتبلۆکس، نزیکەی 700 کاتژمێرە خەڵکی ئێران بە بەردەوامی ئینتەرنێتیان لە لایەن حکومەتەوە لێ پچراوە وهێشتا هیچ ئاسۆیەکیش بۆ کردنەوەی لە ئارادا نییە.

گرووپی نێتبلۆکس ڕۆژی یەکشەممە 29ی مانگی سێ ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند پچڕانی ئەنتەرنێت لە ئێران ئێستا چووەتە 30هەمین ڕۆژی خۆیەوە و ئەم ڕێوشوێنە سانسۆرییە سەرتاسەرییە بۆ پێنجەمین هەفتەی لەسەریەک بەردەوامە و تا ئێستا 696 کاتژمێری خایاندووە.

نێتبلۆکس هەروەها ڕایگەیاندووە پێوەرەکان نیشان دەدەن کە پەیوەندیکردن بە دەرەوە هێشتا تەنها لە 1%ی ئاستی ئاسایی خۆیدایە.

داخستنی ئینتەرنێت لە ئێران لە کاتێکدا بۆ هاووڵاتیانی ئاسایی بەردەامە کە حکومەت ڕێگە بەو گرووپانەی کە پشتیوانی لە دۆزی وڵاتەکەی دەکەن، ڕیگە دەدات دەستیان بە ئینتەرنێت بگات.

بە پێی ڕاپۆرتەکانی نێتبلۆکس، داخستنی ئینتەرنێت لە ئێران ڕیکۆردێکی نوێی تۆمار کردووە و تا دێت ڕوو لە زیادبوونیش دەکات.

XS
SM
MD
LG