Accessibility links

ئەنجومەنی سوریای دیموکرات دوای ڕووداوەکانی حەما، داوای پاراستنی کرستیانەکان دەکات

ئەنجوومەنی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکانی ئەم دواییەی شارۆچکەی سقێلبیەی سەر بە پارێزگای حەما دەکەن، ئەوەش دوای ڕووداوە توندوتیژییەکانی ئەو شارۆچکەییەی کە زۆرینەیان کرستیانن.

لە بەیاننامەیەکدا کە ڕۆژی شەممە بڵاویکردۆتەوە، ئەنجومەنی سوریای دیموکرات جەختی لە پاراستنی مافەکانی هەموو هاووڵاتییان لە سەرجەم ناوچەکانی سوریا کردووەتەوە و داوای کردووە هەنگاوی بەپەلە بۆ پاراستنی ئاشتی ناوخۆیی بگیرێتەبەر.

ڕۆژی هەینی، گرووپێکی چەکداری خەڵکی شارۆچکەی قەڵات ئەلمەدیق لە نزیک سەقلبیە، هێرشیان کردە سەر موڵک و ماڵی کرستیانەکان لە سقێلبیە. لە ئەنجامدا بەشێک لە خانوو و دوکانەکانی خەڵکی سڤیل تاڵان کران.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، "ئەمڕۆ شەممە، دانیشتوانی شارۆچکەی سقێلبیە لە لادێکانی حەما خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بەو کردەوە توندوتیژانەی دوێنێ ڕوویاندا."

خۆپیشاندەران دروشمیان دژی پێشێلکاری و پێشێلکارییەکانی بەرامبەر بە هاووڵاتیان بەرزکردەوە و داوای ئارامی و ئاسایشی ناوخۆیان کرد.

هەتا ئێستا حکومەتی سوریا بەیاننامەیەکی لەبارەی ڕووداوەکانی سقێلبییە بڵاونەکردۆتەوە.

لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەدەوە و هەتا سەرۆکی کاتی ئەحمەد ئەلشەرع هاتە سەر دەسەڵات، چەندین ڕووداو و هێرشی توندوتیژی دژ بە گروپە ئایینی و نەتەوەییەکان جگە لە عەرەب و موسڵمانەکان ڕوویانداوە.

لە کۆتایی ساڵی 2024وە چەند هەفتەیەک دوای هاتنە سەر دەسەڵاتی شەرع، چەکدارانی سوننە دارێکی کرسمسیان لە سقێلبییە سوتاند. ئەم ڕووداوە ناڕەزایەتی کرستیانەکانی لە سەرانسەری سوریای لێکەوتەوە.

لە بەیاننامەکەیدا، ئەنجومەنەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە دەبێت هەمەچەشنی کولتووری، ئایینی و نەتەوەیی لە سوریا بپارێزرێت و داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد، ئاسایشی هەموو هاووڵاتیانی سوریا بەبێ گوێدانە پێشینەی ئایینی و نەتەوەیی مسۆگەر بکەن.

له‌ سه‌ره‌تای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمەریکا لە دژی ڕژێمی ئێران،‌ له‌ عێراق 76 چه‌كداری گرووپه‌ میلیشیاكانی سەر بە ئێران بەهۆی‌ هێرشی فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كان كوژراون و زیاتر له‌ 200 چه‌كداری دیكه‌یان بریندار بوون،‌ هێرشه‌كانیش له‌ شه‌ش پارێزگای عێراق ئه‌نجامدراوه‌.

XS
SM
MD
LG