Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت مووشەکێکی ئێران 2700 میلی بڕیوە

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا ئێوارەی هەینی لە وتارێکدا لە کۆڕبەندی بازرگانی لە مەیامی، ئاماژەی بە هەڵدانی مووشەکی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی لە دوورگەی دیێگۆ گارسیا کرد و گوتی"ئێران چەند ڕۆژێک پێش ئێستا مووشەکێکیان تەقاندووە کە 2700 میل (نزیکەی 4345 کیلۆمەتر) ڕۆیشتووە."

سەرۆک ترامپ گوتی "ئەوان ئاشکرایان نەکردبوو شتێکی لەو جۆرەیان هەیە و کەس نەیزانیبوو. مووشەکەکە 2700 میل ڕۆیشتووە. ئێمە لەم ڕووداوە زۆر شتمان دەست کەوت."

سەرۆکی ئەمەریکا بە ئاماژەدان بە ئۆپراسیۆنی سەربازیی ئەمەریکا دژی کۆماری ئیسلامی گوتی "پێموایە ئێمە ڕێژیمێک دەگۆڕین. ئەم ڕژێمە هەر دوو ڕۆژ جارێک لەناو دەچێت. هەمووان دەترسن بڵێن ڕێبەر کێیە. تەنانەت نازانین ڕێبەریان کێیە. بۆیە پێموایە ڕژێممان گۆڕیوە."

سەرۆک ترامپ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ستایشی پشتیوانی و ورەی چەند وڵاتێک و سەرکردەکانیانی کرد و گوتی "بە تایبەتی سوپاسی محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە و شێخ تەمیم بن حەمەد میری قەتەر دەکەم."

هەروەها سوپاسی محەمەد بن زایدی ئیماراتی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە سێ سەرکردە بە یەکگرتوویی بەهێز مامەڵەیان کردووە و لە بەرامبەر هێرشە چاوەڕواننەکراوەکەی کۆماری ئیسلامیدا بوێرانە هاوکارییان لەگەڵ ئەمریکا کردووە.

جگە لەوەش ترامپ ستایشی خۆڕاگریی بەحرەین و کوەیتی کرد و پاڵپشتی وڵاتانی وەک تورکیا و ئەندەنوسیاشی بەرز نرخاند و بە دۆست و هاوپەیمانی متمانەپێکراو ناودێری کردن.

سەبارەت بە تورکیا، ترامپ وتی ڕەفتاری وڵاتەکە زۆر باش بووە و بەڕاستی کارێکی نایابی کردووە. ئاماژەی بەوەشکرد تورکیا خۆی لە دەستوەردان لە هەندێک بابەت بەدوور گرتووە.

XS
SM
MD
LG