Accessibility links

بەریتانیا سزا دەخاتە سەر دوو پیاوی عێراقی بەهۆی پەیوەندییان بە داعشەوە

بەریتانیا ڕۆژی هەینی سزای بەسەر دوو پیاوی عێراقیدا سەپاند بەهۆی ئەوەی وەک کارمەندی باڵای دارایی دەوڵەتی ئیسلامی ڕۆڵیان گێراوە لە یارمەتیدانی بەڕێوەبردنی داهاتی گروپەکە و پشتگیریکردنی لە پێکهاتەی سەرکردایەتییەکەی.

لە ڕاگەیاندنەکەی حکومەتی بەریتانیادا هاتووە، سامی جاسم محمد جەعتە ئەلجبوری و عەبدولحەمید سەلیم ئیبراهیم بروکان ئەلخەتوونی، بەهۆی مامەڵەکردن لەگەڵ پارەی گروپەکە بۆ لیستی سزاکان زیادکراون.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، سامی جاسم محەممەد جەعتە ئەلجەبوری بە یارمەتیدانی بەڕێوەبردنی دارایی دەوڵەتی ئیسلامی و بەشداریکردن لە "چەند ئۆپەراسیۆنێکی تیرۆریستی" وەسفکراوە کاتێک گروپەکە کۆنترۆڵی بەشێکی سوریا و عێراقی کردبوو. هەروەها بەشداری لە قاچاخکردنی بەرهەمە نەوتییەکان کردووە.

بەپێی ئاگادارییەکە، عەبدولحەمید سەلیم ئیبراهیم بروکان ئەلخەتوونی وەک ئەفسەری دارایی لە ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی کاری کردووە.

هەردووکیان کە ئێستا کەوتوونەتە ژێر سڕکردنی سەروەت و سامان و گەمارۆی چەک و قەدەغەکردنی گەشتکردن، ناویشیان خراوەتە نێو سیستەمی ئاگاداری تایبەتی ئینتەرپۆل و ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان.

XS
SM
MD
LG