Accessibility links

سەرۆک ترامپ هۆشداری دەدات لە دوو دڵی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە دانوستاندن

سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ لە پۆستێکدا لە تۆڕی تروث سۆشیەڵ هۆشداریدا بە "دانوستانکارانی ئێران" پێش ئەوەی درەنگ بێت هەنگاوبنێن ئەگینا ڕووبەڕووی شتێک دەبنەوە کە هیچ گەڕانەوەیەکی بۆ دواوە نییە.

سەرۆک ترامپ ئاماژەی بەوەدا کە دانوستانکارانی ئێران زۆر جیاواز و سەیر و سەمەرەن. وتی "ئەوان دەپاڕێنەوە لێمان کە ڕێککەوتنێک بکەین؛ کە بێگومان دەبێ وابن، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە لە ڕووی سەربازییەوە لەناوچوون و هیچ دەرفەتێکیان بۆ نەماوەتەوە."

ئاماژەی بەوەشکرد "لەگەڵ ئەوەشدا ئەوان بە ئاشکرا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە تەنیا سەیری پێشنیارەکەماندەکەن و ئەمەش هەڵەیە."

سەرۆکی ئەمەریکا هۆشداری بە لایەنی ئێرانی دا "باشترە پێش ئەوەی درەنگ بێت جدی بن، چونکە کاتێک ئەو ڕووداوە ڕووبدات، گەڕانەوە بۆ دواوە نییە و دیمەنێکی جوان چاوەڕێیان ناکات."

XS
SM
MD
LG