Accessibility links

سیناتۆر گراهام پشتیوانی لە دیپلۆماسیی لەگەڵ ئێراندا دەکات ئەگەر داواکارییە سەرەکییەکانی ئاسایشی جێبەجێ بکات

سیناتۆر لینزی گراهام پشتیوانی خۆی بۆ نوێکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ ئێران دەربڕی و جەختی لەسەر مەرجە ئاسایشیە توندەکان کردەوە بۆ هەر ڕێککەوتنێکی ئەگەری.

گراهام، سیناتۆری بەناوبانگی کۆماریی، لە ڕاگەیاندنێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵاتی ئێکس، وتی پشتیوانی لە هەوڵەکان دەکات "بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەو هەڕەشانەی کە ئەم ڕژێمە دەیکاتە سەر سەر ناوچەکە و جیهان "، ئەمەش ئاماژەیە بۆ کراوەیی بەرامبەر دیپلۆماسی وەک ڕێگایەکی پەسەندکراو .

بەڵام سیناتۆر گراهام جەختی لەوە کردەوە کە پشتگیریکردنەکەی پەیوەستە بە دەرئەنجامەوە و گوتی " من هەوڵی دەرەنجامەکە دەدەم نەک شێوازەکە."

گوتیشی " متمانەم بە تیمی دانوستانکاری سەۆرک ترامپ هەیە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە هەر ڕێککەوتنێک ئەو ئامانجە سەربازییانە بگرێتەوە کە لە سەرەتاوە دیاری کراون."

گراهام چەندین مەرجیشی بۆ ڕێککەوتنێک خستووەتە لەوانەدا دڵنیابوون لەوەی ئێران "هیچ بەرنامەیەکی مووشەکی بالیستیکی نەمێنێت بۆ هەڕەشەکردن لە ئەمەریکا یان هاوپەیمانەکانمان" و کۆتاییهێنان بە ڕۆڵی خۆی وەک "گەورەترین وڵاتی پشتیوانیکار لە تیرۆر." هەروەهاش بۆ هەمیشە کۆتایی بهێنێت "بە خواستەکانی بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی."

سەرەڕای هەڵوێستی پتەوی، گراهام ئاماژەی بە پەسەندکردنی دیپلۆماسی کرد لە ململانێی سەربازی ئەگەر بتوانرێت ئەو مەرجانە جێبەجێ بکرێن.

ڕاپۆرتە هەواڵییەکان ڕۆژی سیشەممە ڕایانگەیاند ئەمەریکا پلانێکی 15خاڵیی پێشکەش بە ئێران کردووە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ.

XS
SM
MD
LG