دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند ئەمەریکا و ئێران لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا "دانوستانێکی زۆر باش و بنیاتنەر"یان ئەنجامداوە، ئەمەش بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێگاچارەیەکی هەمەلایەنە بۆ کۆتایی هێنان بە گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
سەرۆک ترامپ بە ئاماژەدان بە دۆخی ئەرێنی دانوستانەکان وتی ئەم دانوستانە "قووڵ و وردانە" بە درێژایی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبن و لەوانەیە ببێتە هۆی کەمبوونەوەی گرژییەکانی ناوچەکە.
سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت بە پشتبەستن بە پێشکەوتنی ئەرێنی وتووێژەکان، فەرمانم داوە بە وەزیری جەنگ هەر هێرشێکی سەربازی بۆ سەر دامەزراوەکانی کارەبا و ژێرخانی وزەی ئێران بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ دوابخات؛ بڕیارێک کە بەندە بە سەرکەوتنی بەردەوامی دانوستانەکان.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نیگەرانییەکان سەبارەت بە پەرەسەندنی ململانێکان زیادی کردووە و ئێستا نیشانەکانی هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و هەنگاونان بەرەو چارەسەری دیپلۆماسی دەردەکەون.