Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: ئێران تەنها خەڵکی سیڤیل دەکاتە ئامانج

گیدۆن سەعار، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، ڕایگەیاند لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمەریکا و ئیسرائیل دژبە ڕژێمی ئێرانەوە هەتا ئێستا، ئێران تەنها خەڵکی ئاسایی کردووەتە ئامانج. گوتیشی هەتا ئێستا لەم هێرشانەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل تەنانەت یەک کەسی ئەندامی هێزە سەربازیەکان نەکوژراوە.

وزیری دەرەوەی ئیسڕائیل کە لە شوێنی هێرشە مووشەکیەکەی ئێران لە ئاراد قسەی ئەکرد، گوتی ئەوەی لێرەدا دەیبینین بە روونی تاوانێکی جەنگی رژێمی ئێرانە. ئەو گوتیشی دەبینن کە ئەمە بەتەواوەتی گەڕەکێکی سیڤیلە و هیچ رەهەندێکی سەربازی لێرەدا بەدی ناکرێت. ڕایشیگەیاند، ئێران لە دەسپێکی ئەم شەڕەوە " بە مەبەست شوێنە سیڤیلەکان و خەڵکی مەدەنی ئەکاتە ئامانج".

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەش کرد لەم راستیەوە ئەتوانین بزانین کە ستراتیژی ئێران چیە. ئەو درێژەی دا کە ستراتێژی ئێران هێرش کردنە سەر خەڵکی مەدەنیە.

سەعار کە لەبەردەم بینایێک قسەی ئەکرد کە لە ئاکامی هێرشە مووشەکیەکەی ئێرانەوە رووخابوو بە ئاماژە بە سەر زەوی بەردەم بیناکە گوتی "دوێنێ شەو لە ئاکامی ئەو هێرشە، منداڵێک لە کە لەسەر جێگەکەی خۆیی خەوتبوو فرێدرایە خوارەوە."

XS
SM
MD
LG