Accessibility links

میدیای ئێران کوژرانی فەرماندەیەکی باڵای پاسداران بۆ کاری واڵایی ڕادەگەیەنێت

میدیاکانی نزیک لە ڕژێمی ئێران پشتڕاستیان کردووەتەوە کە مەهدی قورەیشی، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، کوژراوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی 'دیفاعی موقەدەس'، قورەیشی فەرماندەیەک بووە لە هێزی ئاسمانی و واڵایی سوپای پاسداران، ڕۆژی پێنجشەممە 19ی مانگی سێ لە کاتی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمەریکا بۆ ناوچەی پیشەسازی “جەی” لە شاری ئەسفەهان گیانی لەدەست داوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە، ئەو فەرماندەیە ئەمڕۆ هەینی لە شاری ئەسفەهان بە ڕێوڕەسمێکی فەرمی نێژراوە.

ئەمە لە کاتێکدا ئەمڕۆ لەشکری ئیسرائیل ڕایگەیاند لە هێرشێکی ئاسمانیدا، عەلی محەممەد نائینی، وتەبێژ و سەرۆکی بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی کوشتووە.

لەشکری ئیسرائیل جەختی لەسەر ئەوە کردووە کە هێرشەکانیان بە دژی ڕێبەران و فەرماندەکانی رژێمی ئێران بە هێزەوە درێژە دەدەن.

XS
SM
MD
LG