Accessibility links

سوپای ئیسرائیل لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 200 هێرش دەکاتە سەر 200 ئامانج لە ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی ئێران

هێزی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا بە ڕێگەی دەیان فڕۆکەی شەڕکەرەوە زیاتر لە 200 ئامانجی پەیوەندیدار بە ژێرخانی سەربازیی ئێرانی لە ناوچەکانی ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی ئەو وڵاتە کردووەتە ئامانج.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل کە لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، ئەم هێرشانە ئەو ناوەندانەی ئێران دەگرێتەوە کە بۆ هەڵگرتن و هەڵدانی مووشەکی بالیستیکی و هەروەها فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەکاردەهێنرێن.

جگە لەوەش سیستەمی بەرگری و هەندێک دامەزراوەی بەرهەمهێنانی چەکیش لەنێو ئامانجەکاندا بوونە.

سوپای ئیسرائیل جەختی کردووەتەوە کە ئامانجی ئەم هێرشانە کەمکردنەوەی توانای ئێرانە بۆ بەئامانجگرتنی خاکی ئیسرائیل و هەروەها فراوانکردنی باڵادەستی ئیسرائلە لە ئاسمانەکانی ئێراندا.

XS
SM
MD
LG