فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم) ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند له چوارچێوه ی ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکانی دژ بە ڕژێمی ئێران، زیاتر له 7 هه زار و 800 ئامانجیان له نێوخۆی ئێران پێکاوە.
سێنتکۆم دەڵێت لە ئۆپەراسیۆنەکاندا، کە کاتژمێر یەک و 15 خولەکی بەیانی ڕۆژی 28ی مانگی دوو دەستیانپێکرد، زیاتر لە 120 کەشتی سەربازی ئێران زیانیان پێگەیشتووە یان لەناوبراون.
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا ئاماژە دەکات بەوەی زیاتر لە 8 گەزار گەشتی ئاسمانی فڕۆکەی شەڕکەر بۆ سەر ئێران ئەنجام دراون. 23 جۆر فڕۆکەی هێرشبەر و بارهەڵگر و دابینکردنی وزە بەشداری پرۆسەکەیان کردووە.
هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا ئەو هەزاران هێرشانەیان ئەنجام داوە "بۆ لێکهەڵوەشاندنەوەی کیانی سەربازی ڕژێمی ئێران، بە پێشخستنی ئەو ئامانجانەی کە مەترسی ڕاستەوخۆ دروستدەکەن."
دوێنێش سێنتکۆم ڕایگەیاند هێزەکانی ئەمەریکا هێرشێکی سەرکەوتوویان بۆ سەر بنکەمووشەکیەکانی ئێران لە نزیک تەنگەی هورمز ئەنجامداوە. لە هێرشەکەدا چەندین بۆمب بە قورسایی 5 هەزار پاوەند (زیاتر لە 2 هەزار و 267 کیلۆگرام)، کە توانایی چوونە ناو قووڵای زەویان هەیە، بەکارهاتوون بۆ تێکشکاندنی ئەو شوێنانەی کە بە شێوەیەکی پتەو پارێزراو بوون.