Accessibility links

لە میانەی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نزیکەی 90 کەشتی بە تەنگەی هورمزدا تێدەپەڕن

دەزگای زانیارییەکانی دەریایی و بیمەی لۆیدز لیستی بەریتانیا باس لەوە دەکات کە لە دوای پەکخستنی تەنگەی هورمز لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە هەتا ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 15 ی مانگی سێی 2026، واتە 15ڕۆژ، لانی کەم 89 کەشتی، لەوانە 18 نەوتهەڵگر بە تەنگەی هومزدا تێپەڕیوە کە یەک لەسەر پێنجی ئەو کەشتیانە پەیوەست بە خودی ڕژێمی ئێران و چینەوە بوون.

پێش دروستبوونی نائارامییەکان لەو تەنگەیە کە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ڕژێمی ئێران، ڕۆژانە 100 بۆ 135کەشتی کە نزیکەی 60یان نەوتهەڵگر بوون، بە تەنگەی هورمزدا تێدەپەڕین.

دەزگای زانیارییەکانی دەریایی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئامارێکی نوێی سەبارەت بە تێپەڕبوونی کەشتییەکان بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام داتاکانی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکانی بیمەی لۆیدز لیست دەریدەخەن کە بە گشتی شەش نەوتهەڵگر لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممەی ئەم هەفتەیە بە تەنگەی هورمزدا تێپەڕیون کە بەشێک نەبوون لەو نەوتهەڵگرانەی خزمەت بە ترانزێتی نەوتی ئێران دەکەن.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە نەوتهەڵگرەکانی پەیوەست بە هیندستان و پاکستان بە تەنگەی هورمزدا تێدەپەڕن.

XS
SM
MD
LG