Accessibility links

ئیسرائیل: وەزیری ئیتیلاعاتی ئێران کوژرا

وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند ئیسماعیل خەتیب، وەزیری ئیتیلاعاتی ڕژێمی ئێران بە بوردومانێک لە تاران کرایە ئامانج و کوژرا.

وەزارەتەکە لە پێگەکەی لەسەر ئێکس ڕۆژی چوارشەممە نووسیویەتی ئیسماعیل خەتیب ڕۆڵێکی سەرەکی بینیبوو لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی ئێران.

ناوبراو دەستی هەبووە لە کوشتن و دەستگیرکردنی خەڵکی و لەگەڵ ئەوانەشدا سەرپەرشتی کاری تێرۆرستی کردووە لە دژی ئیسرائیلی و ئەمەریکایی لە سەرانسەری جیهان. لە میانەی خۆپیشاندانەکانی 2022 و 2023 لە پاش کوژرانی ژینا ئەمینی، ناوبراو لە دژی خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران کاری کردووە.

وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات ئیتیلاعاتی ئێران توانای پێشکەوتووی هەیە و سەرپەرشتی کاری چاودێری و سیخوڕی و کردەوەی نهێنی لە سەرانسەری جیهان دەکات و بە تایبەتی لە بە ئامانجکردنی ئیسرائیلی و ئێرانییەکان لە دەرەوەی وڵات.

XS
SM
MD
LG