Accessibility links

سەرۆک ترامپ:هێزی سەربازی ڕژێمی ئێران 10 ساڵ یان زیاتری دەوێت بۆ بنیاتنانەوەی

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا ئێوارەی یەکشەممە بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکا ڕایگەیاند ئەگەرچی سوپای ڕژێمی ئێران زیانێکی بەرچاوی بەر کەوتووە، بەڵام هێشتا هیچ هۆکارێک نابینێت بۆ ڕاگەیاندنی سەرکەوتن لە شەڕ لە دژیئەو ڕژێمە.

سەرۆک ترامپ لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە فڕۆکە تایبەتەکەی سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەدا کە هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی ئێران لە هێرشە هاوبەشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران "لەناوچوون" و هێرشەکان بەرگری ئاسمانی کۆماری ئیسلامیان تێکشکاندووە و هێزەکانی بە توندی لاواز کردووە.

لە هەمان کاتدا کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا ئامادەیە بە فەرمی سەرکەوتن لە دژی ڕژێمی ئێران ڕابگەیەنێت، وتی "هیچ هۆکارێک بۆ ئەوە نییە، پێموایە تەنیا دەتوانم بڵێم کە لەناوچوون."

سەرۆکی ئەمەریکا وتیشی "ئەگەر ئێمە هەر ئێستا ئەوێ بەجێبهێڵین، ئەوا 10 ساڵ یان زیاتریان دەوێت بۆ ئەوەی خۆیان دووبارە بنیات بنێنەوە. بەڵام هێشتا شەڕەکە کۆتایی پێنەهاتووە."

XS
SM
MD
LG