Accessibility links

وەزیری وزەی ئەمەریکا دەڵێت شەڕی ئێران لە چەند هەفتەیەی داهاتوودا کۆتایی دێت

کریس ڕایت، وەزیری وزەی ئەمەریکا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند "پێشبینی دەکات شەڕی ئەمەریکا دژی ڕژێمی ئێران لە چەند هەفتەی داهاتوودا کۆتایی پێبێت" و وتیشی "دوای ئەمەش دابینکردنی نەوت زیاد دەکات و نرخی وزە دادەبەزێت."

ڕایت بە کەناڵی ئەی بی سی نیوزی وت "پێموایە ئەم ململانێیە بە دڵنیاییەوە لە چەند هەفتەی داهاتوودا کۆتایی دێت؛ تەنانەت دەکرێت زووتر لەوەش کۆتایی بێت. بەڵام لە چەند هەفتەی داهاتوودا کۆتایی دێت و دواتر دەبینین جارێکی دیکە دابینکردنی نەوت زیاد دەکات و نرخەکان دادەبەزن."

ئەم لێدوانەی وزیری وزەی ئەمەریکا لەکاتێکدایە کە نرخی نەوت و گاز لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەتەوە. لە ئەنجامی شەڕی ئەمەریکا و ئیسرائیل دژی ڕژێمی ئێران، تەنگەی هورمز کە نزیکەی لەسەدا 20ی نەوتی جیهان پێیدا تێدەپەڕێت، بە شێوەیەکی کاریگەر داخراوە و ئەمەریکا لەهەوڵی کردنەوە و پاراستنی کەشتیوانییە لەو ناوچەیە.

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕۆژی شەممە داوای لە وڵاتانی دیکە کرد بۆ پاراستنی ئەو ڕێڕەوە ئاوییە یەکبگرن و یارمەتیدەر بن.

XS
SM
MD
LG