Accessibility links

هێگسەت: ڕێبەری نوێی ئێران بریندارە و خۆی حەشارداوە

پیت هێگسەت، وەزیری جەنگی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری نوێی کۆماری ئیسلامی، لە ژێرزەمیندا خۆی حەشارداوە و بریندارە و بێهیوا بووە.

لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی ڕۆژی هەینیدا هێگسەت گوتیشی "سەرکردایەتی ئێران لە دۆخێکی باشتردا نییە. بێهیوا و خۆی حەشارداوە، چوونەتە ژێر زەوەییەوە. مشکەکان ئەوە دەکەن. ئێمە دەزانین بە ناو سەرکردە نوێیەکەیان نەک باڵاکەیان، برینداربووە و پێدەچێت سیمای شێوابێت. دوێنێ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە. لاواز، لە ڕاستیدا، بەڵام دەنگ نەبوو. وە هیچ ڤیدیۆیەک نەبوو. لێدوانێکی نووسراو بوو. داوای یەکڕیزیشی کرد. وا پێدەچێت کوشتنی دەیان هەزار خۆپیشاندەر یەکڕیزی بێت بەلای ئەوەوە."

هێگسێت گوتیشی کاتێک ئەندامانی سوپای پاسداران سەیری ئاسمان دەکەن، دوو شت دەبینن، ئاڵای ئەمەریکا و ئەستێرەی داود و گوتی "ئێران هیچ بەرگرییەکی ئاسمانی نییە. ئێران هێزی ئاسمانی نییە. ئێران هێزی دەریایی نییە. مووشەکەکانیان، مووشەک هەڵگرەکانیان و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیان لەناو دەبرێن یان لە ئاسمانەوە تەقەیان لێدەکرێت. قەبارەی مووشەکەکانیان بە ڕێژەی 90٪ دابەزیوە."

وەزیری جەنگ ڕایشیگەیاندلە نێوان هێزی ئاسمانی ئەمەریکا و ئیسرائیلدا زیاتر لە 15 شوێن لە ئێران کراونەتە ئامانج، "ئەوەش زۆر زیاترە لە 1000 ئامانج لە ڕۆژێکدا. هیچ پێکهاتەیەکی تری وڵاتانی جیهان ناتوانن ئەو کارە بکەن. کەواتە ئەمڕۆ کە قسە دەکەین، بە درێژایی ڕۆژ بەسەر لوتکەی ئێران و تاراندا دەفڕین، فڕۆکە جەنگییەکان و بۆمبهاوێژەکان، ئامانجەکان بە ئارەزووی خۆیان هەڵدەبژێرین، لە کتێکدا هەواڵگریمان تا دێت باشترو وردتر دەبێت."

وەزیری جەنگ ئاماژەی بەوەش کرد ئێستا زیاترهاوبەشەکانی ئەمەریکا لە کەنداو هەنگاو دەنێین، و دەستیان بەهێرش کردووە کە دەڵێت هەمیشە لەگەڵ ئەمەریکادا بوون لە بەرگریدا، ڕایشیگەیاند " خواستی ئێمە نەگۆڕە. بژاردەکانمان زۆرترین بوون و تواناکانمان هێشتا زیاتریش دەبن."

گوتیشی ئەوە سەرۆک ترامپە کە بڕیار لەسەر "خێرایی، ئاست و کاتی ئەم ململانێیە" دەدات. گوتیشی ئەو بە تەواوەتی ئەمەریکای لە پێشینەی کارەکانی داوناوە " لە یەکەم ڕۆژەوە ئاشتی لە ڕێگەی هێزوە بە کردووە نیشان داوە."

به وته ی به ڕێز هێگسێت، زۆرترین ژماره ی هێرش له دژی کۆماری ئیسلامی ئه مڕۆ (هه ینی) ئه نجام ده درێت.

XS
SM
MD
LG