Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت زیاتر لە 3 ملیۆن کەس لە ناوخۆی ئێراندا بەهۆی شەڕەوە ئاوارە بوون

دامەزراوەی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان UNHCR ڕایگەیاند، کە بەهۆی ملمەلانێی بەردەوام لە ئێران، کە ئێستا چووەتە ڕۆژی سێزدەهەمەوە، نزیکەی سێ ملیۆن و دووسەد هەزار کەس کاتیی لە ناوخۆی وڵاتەکە ئاوارە بوون. ئەمە هەڵسەنگاندنێکی سەرەتایی ژمارەکانە کە لەلایەن ڕێکخراوەکەوە ئەنجام دراوە.

بەپێی راپۆرتەکە، ژمارەی ئەو خێزانانەی کە ئاوارە بوون لەنێوان 600 هەزار بۆ 1 ملیۆن خێزانە. زۆربەی ئاوارەبووەکان لە تاران و شارە گەورەکانی دیکەوە دەڕۆن بۆ باکووری وڵات و ناوچە گوندییەکان بۆ ئەوەی لە مەترسی دوور بکەونەوە.

دامەزراوەی پەنابەرانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان هەروەها هۆشداری داوە ئەگەری هەیە ئەم ژمارەیە هێشتا هەر لە هەڵکشاندا بێت کە ئەمەش خۆی نیشانەی زیادبوونی پێداویستییە مرۆییەکانە.

لە نێوان ئەو کەسانەی زیان دەبینن، خێزانە پەنابەرەکانیش هەن کە لە ئێران دەژین، بە تایبەتی پەنابەرانی ئەفغانی، کە بەهۆی بارودۆخی هەستیار و نەبوونی پاڵپشتی گونجاو، زیاتر لە مەترسیدان. رێژەیەکی بەرچاو خێزان بەهۆی ناپارێزراو بوون و کەمبوونی دەستگەیشتن بە خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان، ناچارن ناوچەکانیان جێبهێڵن.

ئەو ڕێکخراویە، کە ماوەیەکی درێژە لە ئێران ئامادەیی هەیە و ئەرکی بەڕێوەبردنی شوێنەکانی وەرگرتنی پەنابەران، هێڵەکانی یارمەتی و خزمەتگوزارییەکانی لە ئەستۆ دایە، رایگەیاندووە خەریکە وەڵامدانەوەی خۆی بۆ پێویستییە زیادبووەکان لەگەڵ دۆخە نوێکە ئەگونجێنێت. ڕێکخراوەکە لەگەڵ دەسەڵاتداران و هاوبەشەکانی لەو وڵاتە بۆ هەڵسەنگاندنی پێداویستییە نوێکان و باشترکردنی ئامادەباشی کار دەکات، ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشبینی دەکات جوڵەی دانیشتوان رووی لە زیاد بوونە.

لە کۆتاییدا، رێکخراوی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتوەکان داوای کردووە کە پاراستنی هاووڵاتییان دابین بکرێت، ڕێگەی گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان بکرێتەوە، و سنوورەکانیش کراوە بمێنن بۆ ئەو کەسانەی کە بۆ دۆزینەوەی ئاسایش دەڕۆن، بەپێی پابەندبوون بە یاسا و پابەندییە نێودەوڵەتییەکان.

XS
SM
MD
LG