Accessibility links

سەرۆک ترامپ بە فیفای گوتووە تیمی ئێران دەتوانێت بەشداری جامی جیهانی بکات لە ئەمەریکا

سەرۆکی فیفا دەڵێت لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا گفتوگۆی لەبارەی ئێران کردووە و سەرۆک دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاندووە " بە دڵنیاییەوە بەخێرهاتنی" تیم و یاریزانانی ئێران دەکات بۆ بەشداریکردن لە مۆندیالی ئەمساڵ.

بەڵام وەزیری وەرزشی ئێران دەڵێت بەشداری لە مۆندیالی ناکەن، دوای ئەوەی ئەمەریکا ڕێبەری کۆماری ئیسلامی کوشت.

جانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا، لە پۆستێکی ئینستاگرام ڕایگەیاندووە کە دوێنێ سێشەممە لە کۆشکی سپی چاوی بە سەرۆک ترامپ کەوتووە و باسیان لە ئامادەکراییەکان کردووە بۆ مۆندیالی ساڵی 2026 کە بڕیارە مانگی شەش لە ئەمەریکا و کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەبچێت.

سەبارەت بە بەشداری ئێران، جانی ئینفانتینۆ ڕایگەیاند، "سەرۆک ترامپ جەختی کردەوە لەوەی تیمی ئێرانی، بە دڵنیاییەوە، پێشوازی لێدەکرێت بۆ بەشداریکردن لە یارییەکان لە ئەمەریکا."

ئەحمەد دونیامالی، وەزیری وەرزشی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە بە تەلەفزیۆنی فەرمی ئێرانی ڕاگەیاند وڵاتەکەی بەهۆی هێرشەکانی سەری ناتوانێت بەشداری لە جامی جیهانی ئەمساڵ بکات.

وەزیرەکە ڕایگەیاندووە، "منداڵەکانمان سەلامەت نین و لە بنەڕەتدا مەرجەکانی بەشداریکردن بوونیان نییە."

XS
SM
MD
LG