Accessibility links

نزیکەی 140 سەربازی ئەمەریکا لە ئۆپەراسیۆنی دژ بە ڕژێمی ئێران بریندار بوون

وتەبێژێکی وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا ڕایگەیاند، لە ماوەی 10 ڕۆژی کردە سەربازییەکان بۆ سەر ڕژێمی ئێران نزیکەی 140 سەربازی ئەمەریکایی برینداربوون، بەڵام برینی زۆربەیان سوکە.

شۆن پارنێڵ، وتەبێژ لە وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا، ڕایگەیاند، "لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی توڕەیی ئەفسانەیییەوە، نزیکەی 140 ئەندامی خزمەتگوزاری ئەمەریکایی لە ماوەی 10 ڕۆژی هێرشە بەردەوامەکاندا بریندار بوون."

وتەبێژەکە ڕایگەیاند، "برینی زۆربەی زۆری بریندارەکان سووک بوون و 108 ئەندامی خزمەتگوزاری گەڕاونەتەوە سەر ئەرکەکانیان."

گوتیشی، "برینی هەشت لە ئەندامانی خزمەتگوزاری زۆر سەختە و بەرزترین ئاستی چاودێری پزیشکی وەردەگرن."

پێشتر وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە حەوت سەربازی بەهۆی هێرشەکانی ئێران لە کوەیت و سعودیە گیانیان لەدەستداوە.

XS
SM
MD
LG