Accessibility links

کەنەدا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە ڕووداوێکی تەقەکردن لە کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە تۆرۆنتۆ

سەرۆکوەزیرانی کەنەدا هێرشێکی تەقەکردنی سەرکۆنە کرد کە ڕۆژی سێشەممە کرایە سەر کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە تۆرۆنتۆ.

هێزە ئاسایشییەکانی کەنەدا ڕایانگەیاند کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە شاری تۆرۆنتۆ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کراوەتەوە.

بەرپرسان دەڵێن هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماڵیی نەبووە، هەروەها هەتا ئێستا تۆمەتبارانی هێرشەکە و ئامانجەکەی نەزانراوە.

سەرۆکوەزیری کەنەدا، مارک کارنێی، لە ڕاگەیێندراوێکدا هێرشەکەی بە "کردەوەیەکی قێزەونی توندوتیژ و هەوڵی ترساندن" ناوبرد.

سەرۆکوەزیری کەنەدا ڕایگەیاند هێزەکانی پۆلیسی نیشتیمانی و دەزگا فیدراڵیەکان لەگەڵ پۆلیسی ئەو شارە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن "بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ئەنجامدەرانی ئەم کردەوە توندوتیژە دەستنیشان دەکرێن و دەخرێنە بەردەم قورسایی تەواوی دادپەروەری."

لە دوای ڕووداوەکە، هێزەکانی کەنەدا ئاستی ئاگاداری ئاسایشییان لە تەواوی باڵەخانە دیپلۆماسییەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بەرزکردەوە، بۆ ئامادەکاری لە ئەگەری کردەوەی زیاتری هاوشێوە.

هەرچەندە هەتا ئێستا هۆکاری ڕووداوەکە نەزانراوە، بەڵام هاوکاتە لەگەڵ هێرشکردە سەر چەندین پێگەی دیپلۆماسی ئەمەریکا لە سەرانسەری جیهان لەدوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی توڕەیی ئەفسانەیی بۆ سەر ڕژێمی ئێران.

لە 10 ڕۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا بەڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانی ئەمەریکا لە پاکستان و سعودیە و عێراق و نەرویژ کراونەتە ئامانج.

XS
SM
MD
LG