Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت نایەوێت بڵێت ئایا موجتەبا خامنەیی ئامانجە یان نا، چونکە ئەوە گونجاو نییە

سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی ڕژێمی ئێران بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند کە دەیەوێت تەنگەی هورمز بە کراوەیی بمێنێتەوە. سەرۆک وتی "دەمەوێت لە دۆخێکی باشدا بێت. دەزانی، لە ڕاستیدا ئەمە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە، زیاتر پەیوەندی بە چینەوە هەیە. ئێمە بەڕاستی یارمەتی چین و وڵاتانی دیکە دەدەین، چونکە ئەوان وزەیەکی زۆریان لە ڕێگەی تەنگەکەوە دابین دەکەن، بەڵام ئێمە پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ چین هەیە و من شانازی دەکەم کە ئەوە بکەم بۆیان."

پەیامنێرێکی دیکە سەبارەت بە موجتەبا خامنەیی و ئەوەی کە سەرۆکی ئەمەریکا بە "بژاردەیەکی قبوڵنەکراو" ناوی بردووە، پرسیاری کرد و وتی ئایا ئەو ئامانجە؟

سەرۆک ترامپ لە وەڵامدا وتی "نامەوێت بڵێم ئایا ئەو ئامانجە یان نا چونکە ئەوە گونجاو نییە. بەڵام سەیرکە، من ئامانج بووم چونکە وەک ئەوەی تۆ زۆر باش نووسیوتە، ئەوان بکوژەکەیان گرت کە بەدوای منەوە بوو، ئێستاش دەستبەسەرە."

پەیامنێرێک لە سەرۆکی ئەمەریکای پرسی و وتی ئێوە بەڵێنتان بە خەڵکی ئێران دا کە هاوکارییان دەکەیت، بەڵام پێدەچێت دوای تەواوبوونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکە، ئێوە ئامادە بن کۆتایی بەم شەڕە بهێنن، ئایا ئەوە خیانەت نییە لەو هاوکارییەی کە بەڵێنی درابوو

سەرۆک ترامپ وتی "پێم خۆشە هاوکار بم ئەگەر بتوانن بە باشی ڕەفتار بکەن، بەڵام زۆر هەڕەشەئامێز بوون. ئەوان کەسانی مەزنن، دانیشتووانێکی سەرسوڕهێنەریان هەیە، زیرەک، درەوشاوە، وزەبەخشن. دانیشتووانێکی زۆریان هەیە. حەز دەکەم یارمەتیان بدەم، بەڵام دەبێت لە سیستەمێکدا بن کە ڕێگەیان پێبدات یارمەتی بدرێن. ئێستا ئەوان لە سیستەمێکدان کە تەنها ڕێگە بە شکستهێنانیان دەدات و منیش ئەوەم ناوێت. من سیستەمێکم دەوێت کە ببێتە هۆی ساڵانێک ئاشتی و ئەگەر نەتوانین ئەو (سیستەمە)مان هەبێت، باشترە ئێستا کۆتایی پێبهێنین."

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەو سەربازە ئەمەریکاییانەی کە کوژراون، سەرۆک ترامپ وتی: "وەک پێشتر وتم، کاتێک لە ململانێیەکی وەک ئەمدا دەبیت، هەمیشە مردن هەیە. دوێنێ لەگەڵ دایک و باوکیان کۆبوومەوە، ئەوان کەسانی سەرسوڕهێنەر بوون. هەریەکەیان یەک شتیان پێ وتم 'کارەکە تەواو بکە، تکایە کارەکە تەواو بکە.' وە منیش هەمان شت بە ئێوە دەڵێم."

XS
SM
MD
LG