سەرۆک دۆناڵد ترامپ لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی ڕۆژی دووشەممەدا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی ئەمەریکا و ئیسرائیل دژی ڕژێمی ئێران لە بارەی موجتەبا خامنەیی ڕێبەری نوێی کۆماری ئیسلامییەوە قسەی کرد. پەیامنێرێک پرسیاری لە سەرۆک کرد موجتەبا خامنەیی دەکرێتە ئامانج و پێویستە لەناوببرێت؟ سەرۆک ترامپ لە وەڵامدا وتی "نامەوێت باسی ئەوە بکەم، بەڵام دڵخۆش نیم، چونکە پێمان وایە دەستنیشانکردنی ئەو وەک ڕێبەری نوێ دەبێتە هۆی هەمان ئەو کێشانەی پێشتر هەبووە."
سەرۆک ترامپ سەبارەت بە بەئامانجکردنی موجتەبا خامنەیی: دانانی ئەو هەمان کێشەی هەمیشەیی بۆ ئێران بەدوای خۆیدا دەهێنێت