دۆناڵد ترامپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕۆژی دووشەممە وتی "هاوکاتی بەردەوامبوونمان لە ئۆپەراسیۆنی توڕەیی ئەفسانەیی، سەرنجمان لەسەر ڕۆیشتنی وزە و نەوتیش بۆ جیهانە. ڕێگە نادەم ڕژێمێکی تیرۆریستی، جیهان بە بارمتە بگرێت و هەوڵی بڕینی نەوتی جیهان بدات. ئەگەر ئێران هەوڵی ئەوە بدات، ئەوا ڕووبەڕووی گورزێکی زۆر قورستر دەبنەوە. من ئەو ئامانجە ئاسانانە لەناو دەبەم کە پێشتر باسم کردوون؛ ئەوەندە خێرا ئەوە دەکەین کە هەرگیز نەتوانن دووبارە بنیاتی بنێنەوە، ئەگەر بیانەوێت ئەو یارییە بکەن، باشترە هەرگیز نەچنە ناو ئەو یارییە."
سەرۆک وتیشی "لە درێژخایەندا دابینکردنی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو پارێزراوتر دەبێت، بەبێ هەڕەشە بۆ سەر کەشتییەکان و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک یان هەڕەشەی ئەتۆمی یان هەر شتێکی دیکە کە لە ئێرانەوە بێت. تەنگەی هورمز بە پاڕێزراوی دەمێنێتەوە. ئێمە زۆر کەشتی دەریاییمان لەوێ هەیە و باشترین ئامێری دەستنیشانکردنی مین-مان هەیە لە جیهاندا. دیسانەوە جەخت لەوە دەکەمەوە کە زۆربەی کەشتیەکانیان ئێستا لە بنی دەریاکاندان بەڵام ئێمە هێند بە قورسی دەیانکەینە ئامانج کە تەنانەت ئەوانەی یارمەتیان دەدەن، نەتوانن ئەو بەشە بنیات بنێنەوە."
سەرۆک ترامپ وتی "لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ڕژێم و بریکارە تیرۆریستییەکانی هێرشیان کردووەتە سەر سەدان کەشتی بازرگانی، ئێمە یەکجارەکی و بۆ هەمیشە کۆتایی بەو هەڕەشانە دەهێنین و دەرئەنجامەکەیش دابەزینی نرخی نەوت و گازە بۆ بنەماڵە ئەمەریکاییەکان، ئەوەمان کرد و زۆر سەرکەوتوو بووین، ئەوە تەنها هەنگاوێکی پێویست بوو، ئێستاش زۆر نزیک بووینەتەوە لە کۆتاییەکەی."
سەرۆک ترامپ: ڕژێمی تیرۆریستی ئێران ئەگەر بیەوێت جیهان بە بارمتە بگرێت، ڕووبەڕووی گورزێکی قورستر دەبێتەوە