Accessibility links

سەرۆک ترامپ: بە دەستنیشانکردنی موجتەبا خامنەیی وەک ڕێبەری ئێران دڵخۆش نیم

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە لە وتووێژ لەگەڵ نیویۆرک پۆست ناڕەزایی خۆی لە دەستنیشانکردنی موجتەبا خامنەیی وەک ڕێبەری نوێی کۆماری ئیسلامی دەربڕی.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست، لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە پلانەکەی چییە بۆ ڕێبەری نوێ لە ئێران وتی "بڕیار نییە بە ئێوەی بڵێم، بەڵام من دڵخۆش نیم بەو دەستنیشانکردنە."

ڕۆژی دووشەممە ڕژێمی ئێران موجتەبای کوڕی عەلی خامنەیی وەک ڕێبەری نوێ ڕاگەیاندرا.

ترامپ هەروەها بە کەناڵی ئێن بی سی نیوزی ڕاگەیاندووە کە دەستنیشانکردنی موجتەبا خامنەیی وەک ڕێبەر هەڵەیەکی گەورە بووە کە ڕژێمی ئێران کردوویەتی.

وتیشی "پێموایە هەڵەیەکی گەورەیان کردووە، پێموانییە زۆر بەردەوام بێت. پێم وایە هەڵەیەکیان کردووە."

سەرۆکی ئەمەریکا هەروەها لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئەکسیۆس موجتەبا خامنەیی بە کەسێکی لاواز ناوبرد و وتی "کوڕی خامنەیی لای من قبوڵکراو نییە، ئێمە کەسێکمان دەوێت کە هاوسەنگی و ئاشتی بۆ ئێران بهێنێتە ئاراوە."

XS
SM
MD
LG