Accessibility links

ڕوبیۆ: ئێران بە هێرشەکانی بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە هەوڵ دەدات جیهان بە بارمتە بگرێت

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت ڕژێمی ئێران هەوڵدەدات بە هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە، جیهان بە بارمتە بگرێت.

مارکۆ ڕوبیۆ ڕۆژی دووشەممە 9ی مانگی سێ لە ڕێوڕەسمی یادی ڕۆژی 'بارمتە و دەستبەسەرکراوانی ناڕەوا'ی ئەمەریکا، کۆماری ئیسلامی بە گەورەترین لایەنگری تاوانی بە بارمتەگرتن ناوبرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئەمەریکا ئەو ڕەفتار و ڕێوشوێنە قبوڵ ناکات.


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی لە سەر ڕێگای گەیشتن بە ئامانجەکانی لە شەڕ لەگەڵ ئێران بەرەو پێشەوە دەڕوات.

وتیشی "ئامانجی ئەم ئەرکە لەناوبردنی توانای ئەوانە لە بەردەوامبوونیان لەم کارانە و ئێمە بە باشی هەنگاومان ناوە و هەموو ڕۆژێک بە هێزێکی پۆڵایین و بە وردبینییەکی زۆرەوە هەنگاو دەنێین بە ئاڕاستەی گەیشتن بەو ئامانجە."



XS
SM
MD
LG