Accessibility links

سێنتکۆم هەواڵێکی 'چەوەشەکاری کۆماری ئیسلامی' بە درۆ دەخاتەوە

فەرماندەیی نێوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم) هەواڵێکی چەواشەکاری کۆماری ئیسلامی بە درۆ دەخاتەوە کە دەڵێت گوایە تەنها بنکە سەربازییەکانی کردووە بە ئامانج و ئەمەریکا بووەتە هۆی ئەوەی مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیان ئامانجەکانیان لەدەست بدەن.

سێنتکۆم دەڵێت ئەمە "درۆیە."

سێنتکۆم دەڵێت ڕاستییەکە ئەوەیە کە هێزەکانی ئەمەریکا شان بە شانی هاوبەشە ناوچەییەکان وەستاون بۆ پاراستنیان لە بە ئامانجگرتنی بە ئەنقەست، بێ جیاوازی و نابەرپرسیارانەی ڕژێمی ئێران بۆ فڕۆکەخانە مەدەنییەکان، هۆتێلەکان و گەڕەکە نیشتەجێبوونەکان.

لەوەتای ئۆپەراسیۆنی توڕەیی ئەفسانەیی دژ بە ڕژێمی ئێران دەستیپێکردووە، ئێران بەردەوام هەواڵی چەواشەکارانە بڵاو دەکاتەوە، بۆیە لە ئێستادا سێنتۆم بەشێکی دامەزراندووە بە مەبەستی پشتڕاستکردنەوەی ڕاستییەکان ڕەتکردنەوەی هەواڵە چەواشەکارەکان.

XS
SM
MD
LG