سوپای ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە لە پەیامێکدا لە کەناڵی ئێکس ڕایگەیاند ڕۆژی شەممە فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف 14ی ئێرانی لە فڕۆکەخانەی ئەسفەهان کردووەتە ئامانج.
هەروەها لە پەیامەکەدا هاتووە سیستەمی ناسینەوە و بەرگریی ئێران کە هەڕەشە بووە بۆ سەر فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل، هێرشیان کراوەتە سەر.
لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا کە ئێران هاوپەیمانی ئەمەریکا بوو، 80 فڕۆکەی ئێف 14 لە ئەمەریکا کڕدراون کە 79 فڕۆکەیان ڕادەستی ئێران کران. ئەمجۆرە فڕۆکانە لە ئەمەریکا لە ساڵی 2006ەوە لەکار لادران و چیدیکە کاریان پێناکرێت.
هەروەها سوپای ئیسرائیل ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە 16فڕۆکەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی لە فڕۆکەخانەی مێهرئابادی تاران لەناوبردووە کە چەکیان دەگەیاندە حزبوڵا.