Accessibility links

ئەمەریکا، بەریتانیا و بەحرەین لێکۆڵینەوە لە کوشتنی خەڵکی مەدەنی لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە دەکەن

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (CENTCOM) ڕایگەیاند، نوێنەرانی وڵاتانی ئەمەریکا، بەریتانیا و بەحرەین کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاینیان ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

سێنتکۆم لە ڕاگەیاندنەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە لە کۆبوونەوەکەی 5ی مانگی سێدا، براد کوپەر فەرماندەی سێنتکۆم ، مارشال ڕیچارد نایتن سەرکردەی هێزی ئاسمانی بەریتانیا و شێخ ناسر بن حەمەد ئەلخەلیفە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بەحرەین ئامادەبوون.

سێنتکۆم ڕایگەیاند " سەرکردەکان باسیان لە ژینگەی ئاسایشی ناوچەکە و هێرشە بەمەبەستەکان و دەستدرێژییە ئامانجدارەکانی ڕژێمی ئێران کرد بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی بێتاوان لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست."

بە پێی بەیاننامەکەی سێنتکۆم، نوێنەرانی هەرسێ وڵات جەختیان لە گرنگی هاوکاری بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی و سەقامگیری کردەوە.

کوپەر فەرماندەی سێنتکۆم ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە ڕژێمی ئێران گەڕەکە مەدەنییەکانی بەحرەینی کردووەتە ئامانج لە کاتێکدا کە هێرشەکانی بۆ سەر 12 وڵاتی ناوچەکە دەستپێکردووە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG