Accessibility links

وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا: ئەمشەو گەورەترین هەڵمەتی بۆردومان لە ئێران ئەنجام دەدرێت

Tehran
Tehran

سکات بەسێنت وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا ڕایگەیاند هێرشی زۆر قورس لە دژی ئێران بەڕێوەیە.

بەسێنت ئێوارەی ڕۆژی هەینی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس بێزنس وتی "ئەمشەو گەورەترین هەڵمەتی بۆردومانکردنی ئێمە بەڕێوەدەچێت."

بەسێنت وتیشی ئەمەریکا بە نیازە "زۆرترین زیان" بە مووشەکهاوێژەکانی ئێران و ئەو کارگانە بگەیەنێت کە مووشەکەکانیان لێ بەرهەم دەهێنرێن.

لە هەمان کاتدا هەواڵ لە ئێرانەوە دێت کە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە لە زۆرێک لە ناوچەکانی تاران هێرشی ئاسمانی قورس ئەنجام دراوە.

هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران شەممەی ڕابردوو دەستیان پێکرد.

هەروەها دۆناڵد ترامپ سەرەتای ئەم هەفتەیە ڕایگەیاند بەم زووانە هێرشی توندتر لەئارادایە.

ترامپ ڕۆژی دووشەممە بە کەناڵی سی ئێن ئێنی وت "تەنانەت هێشتا بە جددی نەمانکردوونەتە ئامانج" و ئاماژەی بەوەشکرد "هێشتا شەپۆلە گەورەکە ڕووی نەداوە؛ شەپۆلی سەرەکی بەڕێوەیە."

XS
SM
MD
LG