Accessibility links

چوار کەس لە لەندەن بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئێران دژی جووەکان دەستگیرکران

پۆلیسی بەریتانیا ڕایگەیاند چوار کەسیان بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئێران و چاودێریکردنی شوێنەکان و کەسانی پەیوەندیدار بە کۆمەڵگەی جووەکانەوە لە لەندەن دەستگیرکردووە.

ئەو دەستگیرکردنانە دوای لێکۆڵینەوە لە چالاکییە گوماناویەکان لە هەندێک ناوچەی شارەکەدا هاتووە.

پۆلیس ڕاشیگەیاندووە یەکێک لەو کەسانە ڕەگەزنامەی ئێرانییە و سێ کەسەکەی دیکەش هەڵگری ڕەگەزنامەی هەردوو وڵاتی بەریتانیا و ئێرانن. ئەو کەسانە دوای ئۆپەراسیۆنەکانی پۆلیس لە ناوچەی بارنێت لە باکووری لەندەن و شارۆچکەی واتفۆرد دەستگیرکراون.

بەڕێوەبەری پۆلیسی لەندەن ڕایگەیاند دەستگیرکردنەکان بەشێکن لە لێکۆڵینەوەیەکی درێژخایەن لەلایەن دەزگای پۆلیسی میترۆپۆلیتانەوە.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە ئەو کەسانە تەمەنیان لە نێوان 22 بۆ 55 ساڵ بووە، هەروەها شەش پیاوی دیکەش دەستگیرکراون بە تۆمەتی هاوکاریکردنی تۆمەتبارێک لە هەمان ئۆپەراسیۆندا.

لە ساڵانی ڕابردوودا یاسادانەران و دەزگا ئەمنییەکانی بەریتانیا چەندین جار هۆشدارییان داوە لە هەڕەشە ئەمنییەکان کە پەیوەندییان بە ئێرانەوە هەیە.

لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس لە دۆسیەکە بەردەوامن و هێشتا وردەکاری زیاتر لەبارەی ئەگەری تۆمەتەکان بڵاونەکراوەتەوە.

XS
SM
MD
LG