Accessibility links

ئیسرائیل ڕژێمی ئێران بە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو تۆمەتبار دەکات

باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە ئەمەریکا ڕژێمی ئێران بە کەڵک وەرگرتن لە بۆمبی هێشوویی قەدەغەکراو دژ بە خەڵکی مەدەنی ئیسرائیل تۆمەتبار دەکات.

ئەو باڵیۆزخانەیە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس دەڵێت، "چەکی هێشوویی بە شێوەیەک دروستکراوە کە دەیان پارچەی تەقەمەنی بچووکتر بەسەر ناوچەیەکی فراواندا بڵاودەکاتەوە بۆ ئەوەی زۆرترین زیان و لەناوچوون دروست بکات."

باڵیۆزخانەکە جەخت لەوە دەکاتەوە و دەڵێت ئامانجەکە ڕوون و ئاشکرایە بۆ فراوانکردنی زیانەکان و بەرزکردنەوەی ژمارەی قوربانییەکانە.

ئەمڕۆ بەرەبەیانی پێنجشەممە بە کاتی ئیسرائیل چەند مووشەکێکی ئێران توانییان بەرگری و دژە مووشەکی ئیسرائیل تێبپەڕێنن و بگەنە ئەو وڵاتە.

بەپێی سەرچاوە سەربازییەکانی ئیسرائیل و ڕێکخراوەکانی فریاگوزاری، هیچ زیانێکی گیانی تۆمار نەکراوە و دواتر ڕێگە بە هاووڵاتیان دراوە لە پەناگەکان بچنە دەرەوە.

XS
SM
MD
LG