فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ئەمشەو پێگەکانی گرووپی حزبوڵای لوبنانیان لە باشووری بەیروت بۆردومان کرد.
ماوەیەکی کەم پێش هێرشەکە، سوپای ئیسرائیل دانیشتوانی گەڕەکەکانی ئەو بەشەی لە بەیرووتی پایتەختی لوبنانی ئاگادار کردبووەوە کە ناوچەکە بەجێبهێڵن.
هێزی ئاسمانی ئێسرائیل لە تۆڕی ئیکس ڕایگەیاند هێرشەکان بۆ سەر "ژێرخانی ڕێکخراوی تیرۆریستی حیزبوڵا لە بەیروت دەستیپێکردووە."
لە پێشهاتێکی دیکەدا، وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند لە دوو هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر ئۆتۆمبێلەکان لەسەر ڕێگای خێرا بەرەو فڕۆکەخانەی بەیروت، کە درەنگانی شەوی چوارشەممە ڕوویدا، سێ کەس کوژران.
وەزارەتی تەندروستی لوبنان لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی لەو هێرشانەدا، شەش کەسیش برینداربوون.
حیزبوڵای لوبنان لە تۆڵەی کوژرانی عەلی خامنەیی هێرشی مووشەکی بۆ سەر باکووری ئیسرائیل دەستپێکرد. هێزەکانی ئیسرائیل لە وەڵامدا جگە لە بوردمانکردنی پێگەکانی حزبوڵا، هەروەها بۆ سەر چەند گوندێکی سنووری نێوان دوو وڵات پێشڕەوییان کردووە.