Accessibility links

سیناتی ئەمەریکا پڕۆژە یاسای سنووردارکردنی جەنگ دژی ڕژێمی ئێران ڕەتدەکاتەوە

ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە پڕۆژە یاسایەکی ڕەتکردەوە کە دەبوو بەڕێوبەرایەتی ترامپ داوای مۆڵەتی کۆنگرێس بکات بۆ بەردەوامبوون لە شەڕەکەی لەگەڵ ئێران.

پڕۆژە یاساکە لەلایەن سیناتۆری دیموکراتەکان تیم کاین لە ویلایەتی ڤێرجینیا پێشکەشکرا و بە دەنگی 53 بەرامبەر 47 شکستی هێنا.

جۆن فیتەرمان، سیناتۆری دیموکراتی ویلایەتی پێنسیلڤانیا تاکە دیموکرات بوو کە دژی ئەو پڕۆژە یاسایە وەستایەوە. هەروەها سیناتۆری ویلایەتی کێنتاکیی ڕاند پاوڵ تاکە کۆماری بوو کە پشتگیری لەم پڕۆژە یاسایە کرد.

ئەگەر بڕیارنامەکە پەسەند بکرایە، بەڕێوبەرایەتی ترامپی ناچار دەکرد کۆتایی بە هەڵمەتی ئاسمانی و دەریایی ئەمەریکا دژی ئێران بهێنێت و داوای مۆڵەتی کۆنگرێس بکات بۆ هەر چالاکیەکی سەربازی دیکە.

کریس مێرفی سیناتۆری دیموکراتەکان پێش دەنگدانەکە ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە شەڕەکە لەلایەن کۆنگرێسەوە مۆڵەتی پێبدرێت، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی ژمارەی ئەندامانی خزمەتکاری ئەمەریکایی کە لە شەڕەکەدا کوژراون.

XS
SM
MD
LG