Accessibility links

مارکۆ روبیۆ: هێرش کردنە سەر سەروەری خاکی تورکیا جێی قبوڵکردن نییە

مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاکان فیدان هاوتا تورکەکەی ئەنجام دا بە مەبەستی وتووێژکردن لەسەر دواپێشهاتکانی لە ئێران و تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

روبیۆ بە هاکان فیدانی ڕاگەیاندووە، هێرشەکانی سەر سەروەری خاکی تورکیا، جێی قبوڵ کردن نییە، بەڵێنیشی دا کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پشتگیری تەواوی خۆی پێشکەشی تورکیا بکات.

هەردوو وەزیر جەختیان کردەوە سەر پتەوی پەیوەندی دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵات.

هەر ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند سیستمی بەرگری ناتۆ مووشەکێکی بالیستیکی کە لە ئێرانەوە ئاراستە کرابوو لە پارێزگای هاتای خستووەتە خوارەوە.

XS
SM
MD
LG