Accessibility links

زیاتر لە 17 هەزار و 500 ئەمەریکایی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە گەڕاونەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، زیاتر لە 17 هەزار و 500 هاووڵاتی ئەمەریکایی لە 28ی مانگی دووەوە، ئەو ڕۆژەی ئۆپەراسیۆنی توڕەیی ئەفسانەیی دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران دەستیپێکرد، گەڕاونەتەوە بۆ ئەمەریکا.

دیلەن جۆنسن یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری گشتی جیهانی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، زیاتر لە 8500 لەو هاووڵاتییە ئەمەریکاییانە لە ڕۆژی سێشەممەوە گەڕاونەتەوە.

لە ڕاگەیاندنێکدا لە ئێکس گوتی "ژمارەیەکی زۆر زیاتری ئەمەریکایی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان بەجێهێشتووە بۆ وڵاتانی دیکەی ئەوروپا و ئاسیا و هەندێکی دیکەش بە سەلامەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان بەجێهێشتووە بەڵام هێشتا لە ترانزێتدان بۆ گەڕانەوە بۆ ئەمەریکا".

جۆنسن وتی وەزارەتەکە لە ڕێگەی هێزی ئەرکی بیست و چوار کاتژمێری، هاوکاری نزیکەی 6500 ئەمەریکایی کردووە لە دەرەوەی وڵات، لەنێویاندا پێشکەشکردنی ڕێنمایی ئاسایشی و هاوکاری گەشتکردن.

وتیشی "وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردنی چالاکانە هەر هاووڵاتییەکی ئەمەریکایی لە دەرەوەی وڵات، کە بیەوێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەربچێت."

حکومەتی ئەمەریکا ڕایگەیاند، چەندین شێوازی گواستنەوە لەبەردەستی ئەو ئەمەریکاییانەیە کە پێویستیان بە هاوکارییە لەوانە گەشتی تایبەت، گەشتی سەربازی و ڕێگای وشکانی، ئەمەش ڕێگە بە هاووڵاتیانی ئەمەریکایی دەدات بچنە وڵاتانی دراوسێی کە ڕەنگە فڕۆکەخانەکان بکەنەوە.

وتەبێژی کۆشکی پسی کارۆلین لێڤیت ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، هەندێک لە گەشتە بازرگانییەکان بە شێوەیەکی پچڕپچڕ لە وڵاتانی ناوچەکەوە دەردەچن و پلانەکەش ئەوەیە کە ئەمەریکاییەکان "بە خێرایی" و بەبێ بەرامبەر بچنە فڕۆکەکەوە.

XS
SM
MD
LG