Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کونسوڵخانەکانی لە پاکستان چۆڵ دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە فەرمانی دا بە کارمەندانی حکومەتی ئەمەریکا و ئەندامانی بنەماڵەی کارمەندانی ئەمەریکا کە کونسوڵخانەکانی لاهور و کەراچی لە پاکستان بە هۆی نیگەرانی سەلامەتی لە پاکستان بەجێبهێڵن.

ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا کۆمەڵێک لە شیعەکانی پشتیوانی خامنەیی لە کاردانەوە بە کوشتنی ڕێبەری باڵای ئێران، لە شاری کەراچی و چەند شاری دیکە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و لە ئەنجامدا لانیکەم 22 کەس گیانیان لەدەستدا.

شایانی باسە دامودەزگا داراییەکانی خامنەیی هاوکاری داراییان پێشکەش بە چەند هەزار خوێندکاری ئایینی وڵاتانی دیکە لەوان پاکستان کردووە.

XS
SM
MD
LG