Accessibility links

سێنتکۆم: ناوەندەکانی فەرماندەیی سوپای پاسداران و بنکەکانی مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێرانمان تێکشکاند

بەرپرسانی سەربازی ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە ڕایانگەیاند لە هێرشە نوێیەکانیاندا ناوەندەکانی فەرماندەیی سوپای پاسداران، سیستەمی بەرگری ئاسمانی، شوێنەکانی هەڵدانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەخانە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئیرانیان لەناوبردووە.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم) لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، "هێزەکانی ئەمەریکا لە ئۆپراسیۆنە بەردەوامەکانیاندا، دامەزراوەکانی فەرماندەیی و کۆنترۆڵی سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی، توانای بەرگری ئاسمانی ئێران، بنکەی هەڵدانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەخانە سەربازییەکانیان لەناوبردووە."


سێنتکۆم لە کۆتایی نووسینەکەیدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە "هەنگاوی یەکلاکەرەوە" لە دژی هەڕەشەکانی ڕژێمی ئێران.

XS
SM
MD
LG