هاووڵاتیانی ئەمەریکایی لە بەحڕەین، میسڕ، ئێران، عێراق، ئیسرائیل بە کەناری ڕۆژئاوا و غەززەوە، ئوردن، کوەیت، لوبنان، عومان، قەتەر، سعودییە، سوریا، ئیمارات، وە یەمەن ئاگاداربن کە حکومەتی ئەمەریکا دەڵێت دەستبەجێ ئەو وڵاتانە بەجێبهێڵن.
یاریدەدەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا مۆرا نامدار ڕایگەیاند، "وەزیر مارکۆ ڕوبیۆ و وەزارەتی دەرەوە هانی ئەمەریکاییەکان دەدات بۆ ئەوەی دەستبەجێ ئەو وڵاتانە بەجێبهێڵن لە ڕێگەی گەشتی بازرگانی."
مۆرا نامدار دەڵێت ئاگادارکردنەوەکە بەهۆی هەبوونی "مەترسی جدیی ئاسایشییە."
دەڵێت ئەو ئەمەریکییانەی کە پێویستیان بە هاوکاری وەزارەتی دەرەوە هەیە بۆ ڕۆشتن لەو ناوچەیە، پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفۆنەوە: 100-202-105-4444.
ئەم ئاگادارکردنەوە لە کاتێکدایە هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ڕژێمی ئێران بەردەوامن، لە بەرامبەردا ئێران هێرشی کردووەتە سەر چەندین وڵاتی ناوچەکە.
هۆشداری ئەمەریکا بۆ هاووڵاتیانی لە 14 وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست: دەستبەجێ ناوچەکە بەجێبهێڵن