Accessibility links

بەڕێوبەرایەتی ترامپ ئەندامانی کۆنگرێس لە چالاکییە سەربازییەکانی سەر ئێران ئاگادار دەکاتەوە

مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوە و پیت هێگسێت وەزیری جەنگی ئەمەریکا لەگەڵ جۆن ڕاتکلیف بەڕێوەبەری سی ئای ئەی و دان کاین سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمەریکا، بڕیارە ڕۆژی سێشەممە کورتەیەک لەبارەی چالاکییە سەربازییە بەردەوامەکانی ئەمەریکا لەدژی ئێران لەبەردەم ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی سیناتدا بخەنە ڕوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە وتەبێژێکی کۆشکی سپی ڕایگەیاند وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا بۆ ماوەی زیاتر لە 90 خولەک ڕوونکردنەوەیان سەبارەت بە چالاکییە سەربازییەکان بۆ ئەندامانی ستافی لیژنەکانی ئاسایشی ناوخۆی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی سینات لە هەردوو پارتدا خستووەتەڕوو.

This item is part of
XS
SM
MD
LG