Accessibility links

ستارمەر دەڵێت ڕێگە بە ئەمەریکا دەدات بنکەکانی بەریتانیا بۆ ئەرکەکانی پەیوەست بە ئێران بەکاربهێنێت

کییەر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕۆژی یەکشەممە پاشەکشەی کرد لە بڕیارەکەی بۆ ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی بنکەکانی بەریتانیا لەلایەن ئەمەریکاوە و وتی ڕێگە بە ئەمەریکا دەدات بنکەکانی بەریتانیا بۆ ئەرکەکانی "بەرگری" بەکاربهێنێت کە ئامانجیان لەناوبردنی توانا موشەکییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

بەپێی ڕاپۆرتی پۆلیتیکۆ، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئەم بڕیارەی دوای هەڕەشەکردن لە بەرژەوەندییە سەربازی و مەدەنی و بازرگانییەکانی بەریتانیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داوە و ڕایگەیاندووە "تاکە ڕێگە بۆ ڕاگرتنی ئەم هەڕەشەیە ئەوەیە کە مووشەکەکان لە سەرچاوەکەیاندا لەناوببرێن، چی لە شوێنی هەڵگرتنیان و چی لەسەر ئەو بنکانەی کە بۆ هەڵدانی مووشەکەکان بەکاردەهێنرێن."

XS
SM
MD
LG